شوانێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستدا

شوانێکی تەمەن 31 ساڵان، لە سنووری پارێزگای کەرکوک، بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ شوانێکی دانیشتووی گوندی عەبادەی ناحیەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لەکاتی شوانییدا بەدیار مەڕ و ماڵاتەوە هەورە بروسکە لێیدا و گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شوانەی گیانیلەدەستداوە ناوی (رامی تەها)یە و تەمەنی 31 ساڵانە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: دەست بەسەر چەندین ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، دەستیانگرتووە بەسەر چەند ماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتادا کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share