عێراق لە پلەی دووەمی پێوەرە جیهانییەکانی تیرۆردایە

بەپێی ئەو پێوەرە جیهانییانەی کە بۆ تیرۆر بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، لە ساڵی 2020دا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تیرۆرەوە کەمیکردووە، بەجۆرێک نزمترین ئاستی لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە.

پەیمانگای ئابوری و ئاشتی، پێوەرە جیهانییەکانی بۆ تیرۆر بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، ناوچەکانی جەنگ لە ساڵی 2019دا %96ی قوربانیانی تیرۆریان تێدابووە و وەکو ناوچەی چڕی تیرۆریش دەمێننەوە.

پەیمانگای ئابوری و ئاشتی کە بارەگاکەی لە سیدنییە لە لێکۆڵینەوەکەیدا کە لە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە جەختدەکاتەوە لەوەی، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی تیرۆرەوە بەراورد بە ساڵی 2019 کەمیکردووە بە ڕێژەی %15 و بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو لە دوای 2014ەوە بەڕێژەی %59 کەمیکردووە.

پێوەرەکان ئاماژەیان بە دە وڵات کردووە کە زۆرترین کاریگەری تیرۆریان لەسەرە و ئەو وڵاتانەش بەپێی ڕیزبەندییەکە بریتیین لە، ئەفغانستان، عێراق، نەیجیریا، سوریا، سۆماڵ، یەمەن، پاکستان، هیندستان، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و فلیپین.

پێوەرەکان ئاشکرایانکردووە کە بزوتنەوەی تاڵیبان ئەو گروپەیە کە هۆکاری زۆرترین مردن بووە بە تیرۆر لە ساڵی 2019دا، لەگەڵئەوەشدا ڕێژەی %18ی هێزەکەی لەدەستداوە، بەڵام داعش لە ساڵی 2019دا ژمارەی ئەندامان و لایەنگران و هێزەکەی بەڕێژەیەکی زۆر لەدەستدا لەدوای ڕوخانی ‘خەلافەتەکەی’.

ڕوونیشیکردووەتەوە داعش لەسەرەتای دەستپێکردنی چالاکییەکانییەوە بەرپرسیاربووە لە مردنی لانیکەم هەزار کەس لە ساڵێکدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو ناوچانەی گروپەکانی سەربە داعش و ئەلقاعیدەیان تێدا زیاتر لە هەر ناوچەیەکی دیکە ڕوبەڕووی تیرۆر دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌ی یوروپا لیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن دەتوانێت هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەببات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share