بڕیارە بە سەردانێکی دوو رۆژە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگاتە ئیتاڵیا و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سازبدات.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەشێک لە ئامانجی سەردانەکەی سودانی بۆ ئیتاڵیا ئابورییە و بەشێکیشی پەیوەندی بە رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئیتاڵیاش بەشێکە لێی پێش کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق.
ئاشکراشیانکرد، بەشێک لە ئامانجی سەردانە زۆرەکانی سودانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەرەوپێشبردنی عێراقە لە رووی دیپلۆماتییەوە کە بەشێکە لە بەرنامەی کاری حکومەتەکەی.