30 ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچوو لە ترسی کەسوکارەکەی بەم شێوەیە شاردییەوە

هاوڵاتییەکی چینی لە یانسیبێکدا بڕی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچوو، بەڵام بۆ ئەوەی هاوسەر و کەسوکارەکەی نەزانن بە ماسکێکی تایبەتی بە رووخسارییەوە کرد لە کاتی وەرگرتنیدا.

بە پێی میدیا چینییەکان، پیاوەکە ناوی لیی یە، لە پێشبڕکێیەکی یانسیبدا، بڕی 30 ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچووە، لەو پارەیەش بڕێکی بۆ رێکخراوە خێرخوازییەکان تەرخانکردووە.

ئەو پیاوە لە کاتی وەرگرتنی چەکی خەڵاتەکەی بە ماسکێکەوە دەرکەوت لەو بارەیەشەوە وتوویەتی، “هاوسەر و کوڕەکەم نازانن کە ئەم پارەیەم بۆ دەرچووە، ناشمەوێت بزانن، دەترسم ئەگەر بزانن خۆیان لە کەسانی دیکە بە بەرزتر ببینن و بەو هۆیەوە واز لە کارکردن و خوێندن بهێنن.

باسی لەوەش کرد، “هەمیشە من ئەو تکتی یانسیبانەم کڕیوە، بەڵام هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم بۆم دەربچێت، بۆیە هیچ پلانێکم نییە بۆ خەرجکردنی”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ژنێک هاوسەرەکەی خۆی سووتاند

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی کەسێکی دیکەی بە تەوراس بریندارکردبوو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share