دەرفەتی دامەزراندن راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویكردەوە چەند كارمەندێك بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی باشماخ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و هاتووە، دانیشتووانی سنووری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و سەرجەم گوندەكانی ئەم سنوورە ئاگاداردەكەینەوە، كە لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیمانەوە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم فەرمانگەیەك لەناو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ دەكاتەوە كە هەشت كارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین لە پسپۆڕیەكانی كارگێڕی، ژمێریاری و كۆمپیوتەر.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا لەپێناو كار ئاسانی و بەرژەوەندیی گشتی و فەراهەمكردنی دەرفەتی یەكسان ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی شەفاف و بانگەوازی ئاشكرا ئەنجامدەدرێت بە چەند مەرجێك كە دەرچووانی ئەو سێ بەشەی دیاریكراوە و مەرجێكی سەرەكی بۆ ئەوەش پێویستە داواكار دانیشتووی پێنجوێن و هەردوو ناحیەكە و گوندەكانی بێت، واتە لە دەرەوەی ئەم سنوورە هیچ كەس ناتوانێت فۆڕمەكە پڕبكاتەوە و كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە لە سبەینێ دووشەممەوە دەستپێدەكات تا دووشەممەی داهاتوو 13ی ئەم مانگە و پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

سودانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی بازرگانیی عێراقدا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share