سودانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی بازرگانیی عێراقدا كۆبووەوە

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی بازرگانیی عێراق كۆبووەوە و كێشەكانی بەردەم بانكەكە و پرسی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان تاوتوێكرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی عێراق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتیی و چەند وەبەرهێنەرێك لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی بازرگانیی عێراقدا كۆبووەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا گرفتەكانی بەردەم بانكی بازرگانیی عێراق و رۆڵی بانكەكە لە برەودان بە گەشەپێدانی ئابوریی عێراق و پرسی وەرگرتنەوەی قەرزەكە كەڵەكەبووەكان تاوتوێكراوە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ سووتان

بابەتی دواتر

دەرفەتی دامەزراندن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share