راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ستراتیژی حکومەت هانی هاوڵاتییانیداوە رووبکەنە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنەرانی ئەو سیستمەش زیادیکردووە، هاوکات تاوەکو ساڵی داهاتوو سیستمی پارەدانی کاش دەگۆڕێت بۆ ئەلیکترۆنی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”ئەو شێوازە کۆنەی لە مامەڵە دارایی و بازرگانییەکاندا بەکاردەهێندرێت، لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەمڕی کۆمەڵگەی دامەزراوەیی دیجیتاڵی مۆدێرن لە وڵاتەکەماندا ناگونجێت، بەتایبەت ئەو گۆڕانکاریانەی لە شێوازی پارەدان لە جیهاندا روویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لەو کاتەوەی حکومەت ستراتیژیی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکردووە، هاوڵاتییان دەستیانکردووە بە بەشداریکردن لەو گۆڕانکارییەدا و هەنگاویان بەرەو سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی ناوە لە مامەڵە دارایی و بازرگانییەکاندا”.

دەشڵێت، ”تاوەکو ساڵی 2025 سیستمی پارەدان لە وڵاتدا تەواو جیاواز دەبێت و دەگۆڕێت، بەجۆرێک کە کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێتە یەکێک لە داب و نەریتەکان و بەکارهێنانی پارەی نەختینە (کاش) وردە وردە نامێنێت لە مامەڵە داراییەکاندا”.

ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیران جەختیلەوەش کردەوە، ”بەکارهێنەرانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە و تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواوی مامەڵە داراییەکانی حکومەت لە رێگای پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی شێخ تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد

بابەتی دواتر

لە بەغداوە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر بەرزبووەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە نزیکبووەوە لە دوو هەزار و…
Total
0
Share