بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 276 ملیۆن دۆلاری نەختینەی خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 276 ملیۆن و 568 هەزار و 264 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 264 ملیۆن و 748 هەزار و 264 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 11 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 2ی ئایاری 2024 بوو کە تێیدا 269 ملیۆن و 443 هەزار و 117 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.