راپۆرتێک: بەیاننامەکانی ئەمریكا لەبارەی پشتیوانی بێسنووری بۆ حكومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن و پرۆتۆکۆڵە

پێگەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیاننامەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی و پشتیوانی بێسنووری حکومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن و پرۆتۆکۆڵە و لە واقیدا تەواو جیاوازە.

پێگەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتەکەدا هۆکاری سەرداننەکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ واشنتن لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکراکردووە و بڵاویکردەوە، لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دوو جار بانگهێشتی واشنتن کراوە بۆ دیداری فەرمی لەگەڵ جۆ بایدن، بەڵام تا ئێستا وادەکەی دیارینەکراوە، ئەمەش بۆ کاتێک دانراوە کە ئەمریکا لە سودانی دڵنیاببێتەوە.

سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانەکانی عێراق بووەتە نەریتێکی دیپلۆماسی لە چەند مانگی یەکەمی وەرگرتنی پۆستەکانیان بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی دەگەنە واشنتن، بەڵام بۆ سودانی دۆخەکە جیاواز بوو، بەهۆی ئەوەی ناوبراو کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بووە و ئەو هاوپەیمانێتییە داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات، ئەمەش بۆ ئەمریکا قبوڵکراو نییە.

لە مانگی ئەیلولی رابردوو ئەمریکا بە فەرمی بانگهێشتی سودانی کرد بێ دیاریکردنی وادەکەی لە ئێستاشدا جارێکی دیکە بانگێشتەکە کراوە و بۆ کاتەکەی سودانی لە چاوەڕوانیدا هێڵراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاوی پێویست بۆ هاوین عێراق دڵنیادەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share