وێنە.. لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکەوە ماڵێک بەتەواوی سوتا

لە گەڕەکی بەکرەجۆی کۆن شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکەوە ماڵێک بەتەواوی سوتا، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی بووە و خاوەن ماڵەکە لە ماڵەوە نەبوون و لە شاری کەرکوک بوون، جگە لە تەنها یەک کوڕی ئەو ماڵە نەبێت کە لە ماڵەوە بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کوڕی ماڵەکە دوای ئەوەی لە کاتژمێر 3:30ی بەرەبەیان لە کار گەڕاوەتەوە مۆبایلەکەی بەمەبەستی بارگاویکردن داناوە، بەڵام بەوهۆیەوە تەقیوەتەوە ماڵەکەیان سووتاوە و سەرجەم ماڵەکە هەمووی سوتاوە.

ئەو ماڵە کرێچین و ئەوە دووەم جارە دەسوتێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید سالار عەبدوڵا: داوامانکردووە ژنان بتوانن منداڵەکانیان بکەنە خاوەنی پاسپۆرت

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، داوایانکردووە ژمارەیەک یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێبکرێتەوە. ئاماژەی بەوەکرد، داوامانکردووە…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك هاوڵاتییانی هەڵدەخەڵەتاند بەناوی دۆلاری لیبیەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران…
Total
0
Share