شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ پێشنیازی فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانییی سلێمانی كرا و لەبەر گرنگی بابەتەكە بە پڕۆژەیەكی گرنگ پێشنیازكراو خرایە پلانەوە بۆ جێبەجێكردن کە بریتییە لە فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی و دادگای سلێمانی و سایلۆ كۆنەكەیە کە سایدێك فراواندەكرێت.

ئەمڕۆ شاهۆ عوسمان كەریم جێگری پارێزگاری سلێمانی بەیاوەریی بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و ئەندازیاری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و ئەندازیاری كۆمپانیای جێبەجێكار سەردانی مەیدانییان بۆ شوێنی پڕۆژەكە ئەنجامدا دەستبەكاربوون بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاركرا.

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشكراشیكرد و وتیشی، “لە سبەینێوە دەستدەكرێت بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە، هاوكات پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی سلێمانی دەكات و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لە پەرۆشییان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و كەمبوونەوەی ئاستەنگی هاتوچۆی شەقامەكانی شاری سلێمانی و بەڵێنیشیدا بەردەوامبێت لە پشتیوانیكردنی ئەم جۆرە پڕۆژانە لەپێناو خزمەتكردنی سلێمانی”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share