بومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای ئیلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.

ئاشکراشیانکرد، بەشێکی زۆری دانیشتووانی پارێزگای لوڕستانیش هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە و بەشێکی زۆری هاوڵاتییانیش ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە.

هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە بەشی باشووری ئێرانی هەژاند و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share