بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کۆیە -سماقوڵی نزیک بەنداوەکە، ئۆتۆمیلێک لە جۆری لاندکرۆز بەهۆی خێرایی زۆر و لەدەستدانی کۆنترۆل لە رێرەوی خۆی لایدا و کەوتەخوارەوە و وەرگەڕا.
بە هۆی رووداوەکە شوفێرەکە، کە یەکێک بوو لە بریندارەکان و ئەفسەرە بە پلەی عەمید لە وەزارەتی پێشمەرگە، گیانیلەدەستدا و سەرنشینێکیش کە لەگەڵیدا بووە، برینداربوو.