دژەتیرۆر دەستگیرکردنی “تیرۆرستێک” رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە ئۆپراسیۆنێكدا بە سەرپەرشتیی هێزەكانیان و بە هاوبەشی لەگەڵ فەوجی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و هێزی سواتی سەر بە پۆلیسی کەرکوک توانیویانە “تیرۆرستێکی داواکراو” دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، “تیرۆرستی دەستگیرکراو” بەناوی (هـ.م.ص.) لەدایکبووی 1995، لە ساڵی 2014 لە رێگەی بەرپرسی سەربازیی کەرتی رەشاد بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) داوە، پاشان لە دیوانی جوندی رێکخراوەکە وەک شەڕکەرێک لە کەتیبەی (عثمان بن عفان) لە کەرتی رەشاد بەشداری لە چەندین شەڕدا دژی هێزە ئەمنییەکان كردووە.

روونیشیكردەوە، دوای رووخانی دواهەمین پێگەی رێکخراوەکە لە عێراق، تیرۆرستی ناوبراو چووەتە کەرکوک و نیشتەجێ بووە، تا ساتی دەستگیرکردنی لە پەیوەندی و کاردا بووە لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی ریاز و رەشاد، پاش دەستگیرکردنیشی، رادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە پاڵاوگەی کەرکوک دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەرکوك دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی کوالێتی بەرز. دەشڵێت، پاڵاوگەکە لە توانایدایە رۆژانە…
Total
0
Share