کەشناسیى سلێمانى: مانگى شوبات ساردترینى سى ساڵى رابردوو بووە

شوباتى رابردوو لە سلێمانى ساردترینى سى ساڵى رابردوو بووە لەهەمان کاتدا بڕى باران کەمترین بووە بەراورد بەپێشتر.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی سلێمانى رایگەیاند، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا -5.5 پلەی سەدی و بەرزترین پلەی گەرمی 16.4 پلە بووە.

دەشڵێت، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 5.5 پلەی سەدی بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی مانگی شوباتی سی ساڵی رابردوو ئەمساڵ 2.9 پلە نزمتر بوو.

دەربارەى بارانبارینیش کەشناسى دەڵێت، بڕی بارانی ئەم مانگە 78.2 ملیم بووە، كە بەراورد بە تێكڕای بارینی مانگی شوباتی سی ساڵی رابردوو نزیكەی 35 ملیم كەمتر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی…
Total
0
Share