سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە و دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامدەبێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە روونە و وەزارەتی دارایی عێراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بەردەوامدەبێت.
سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانەوە بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانە و بانكی ئەهلی مەترسی مایەپووچبوونی هەیە و نامانەوێت مووچەخۆران زەرەرمەندبن”.