لەسەر پیسکردنی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر پیسبوونی ژینگە و خاک خاوەن کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا و رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، کارگەیەک لەسنووری عەربەت هەڵساوە بەفڕێدانی پاشماوەی کارگەکەی لەو سنوورە کە ئەمەش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و خاک .

دەشڵیت، “دوای بەدواچوون لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت و لیژنەی (فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی )توانرا کارگەی سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە و لەسەر بڕیاری دادوەر خاوەنی کارگەکە دەستگیرکرا و ئەو تراکتۆرەشی کە پاشماوەکەی پێ گوازراوەتەوە، دەستی بەسەردا گیرا.”

باس لەوەشکراوە، پەڕاوی ئەو خاوەن کارگەیە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان.

بابەتی پێشتر

کۆشکی سپی: بایدن لە ئەمساڵدا 148 جار لە لێدوانەکانیدا هەڵەی کردووە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: كارەكانمان هەڵنەپەساردووە و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share