ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، یەکێتی پابه‌ندە به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی ماف به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكات و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستانی نوێ ئاماژەی بەوەکردووە، “یه‌كێتی پێداگری له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تووشی لاوازی زیاتر نه‌بێت، نابێت رێگه‌بده‌ین ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنمان له‌ده‌ست ده‌ربچێت”.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، پێداگری یەکێتی پابەندبوونیەتی به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕ‌یاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندان له‌واده‌ی خۆیدا.
دەشڵێت، “ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا له‌كێشاندنه‌وه‌ی مه‌رسوومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌بڕ‌وای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت.”