قوباد تاڵەبانی: نیگەرانین لە دۆخی بازاڕى کار و ئاگاداری بارگرانیی ژیانی کرێکارانین

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، 1ی ئایار بۆنەیەکە بۆ ئەوەی هاندەرمان بێت تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دەشڵێت، ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانیانی زەحمەتتر کردووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاند، 1ی ئایار تەنها بۆنەیەک نییە بۆ پیرۆزباییکردن لە کرێکاران، بەڵکو بۆنەیەکە بۆ ئەوەی هاندەرمان بێت بە حکومەت، کەرتی تایبەت و خاوەنکار و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دیکەشەوە تا مافەکانی کرێکاران زیاتر بچەسپێنین و دۆخی کارکردن لە کوردستان باشتر بکەین.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “لە ماوەکانی رابردوودا کارمان کرد بۆ ئەوەی لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکانەوە و هەروەها رێنمایی دەستی کاری بیانییەوە زیاتر دەستەبەری ماف و ژیان و گوزەرانی کرێکاران بکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، نیگەرانین لە دۆخی بازاڕى کار و ئاگاداری ئەو بارگرانی و ئاستەنگانەین کە ژیانی کرێکارانی زەحمەتتر کردووە. سەرباری کەموکوڕییەکانیش، بەشێک لە کرێکارانیش بە مافە یاساییەکانی خۆیان ئاشنا نین و خەمساردی و کەمتەرخەمی هەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ وشیارکردنەوەی کرێکارەکان بە مافە یاساییەکانی خۆیان و دابینکردنی مافەکانیان.

جێگری سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە، لەگەڵ هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان و یان دەرکردنی یاسا و رێنمایی نوێ، لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی کرێکاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێك: دەبێت پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت

پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، سیناتۆرێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، دەبێت پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت.…
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی تەئكیدیان لەسەر رۆڵی گەورە و كاریگەریی یەكێتی كردەوە

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share