شانەی قەیرانەکان: زیاتر لە 2300 توشبووی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە

شانەی قەیرانەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات ڕایگەیاند کە زیاتر لە 2300 حاڵەتی توشبوون بە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە و ئاشکراشیکرد کە ئەم ڤایرۆسە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

میدیای عێراقییەکان لەزاری شانەی قەیرانەکانەوە بڵاویانکردوە، “ئەنجامی پشکنینەکانی کۆرۆنا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە بۆ کۆرۆنا نێردراونەتە تاقیگەکانەوە زیاتر لە 2300 ئەنجامیان دەرکەوتووە کە توشی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بوون”.

شانەی قەیرانەکان ڕاشیگەیاندووە، “زۆرترین ژمارەی توشبووانی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە بەغدادی پایتەخت بووە و دوای ئەویش پارێزگای نەجەف دێت”.

ئاماژەی بەوەکردووە کە زۆرترین توێژ کە توشی جۆرە نوێیەکە بوون منداڵانن و دوای ئەوان گەنجان و بەشێکی کەمیش لە کەسانی بەتەمەن.

ئاشکرایکردووە، “ئەو منداڵانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون بەشی زۆریان پێویستییان بە چاودێری چڕ هەیە”.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 117 توشبوون و 106 چاكبوون

بابەتی دواتر

"هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتیی وڵاتان سەردانی هەولێر دەکەن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share