كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەكردنی غازی سروشتیدایە بۆ وێستگەكانی غازی كارەبا، تاوەكو بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستیپێكردووەتەوە، وەزارەتی كارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەكردنی غازی سروشتیدایە بۆ وێستگەكانی غازی كارەبا تاوەكو لە ماوەیەكی نزیكدا یەكە غازییەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كارپێبكاتەوە و بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە.
جێی ئاماژە بۆكردنە لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشكرایە سەركێڵگەی غازی كۆرمۆر و هەناردەی غازی شل بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیرا.