ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە ئیجە گیریانخواردووە و بەشێكیان ڕزگاركراون

شەوی ڕابردوو 80 کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن، بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری یەختەکەیان لە دەریای ئیجەدا گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ بەشێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ڕزگارکراون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای یۆنانی ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هێزی دەریاوانیی دوورگەی “فۆلێگاندرۆس”ەوە ڕزگارکراون و سەلامەتن.

هێزی دەریاوانیی دوورگەكە ئاشکرایکردووە، ئەگەرچی هەموو کۆچبەرەکان ئێستا لە وشکانیدا نین، بەڵام سەلامەتن.

“پشتی نیوز” كە میدیایەكی كوردییە لە یۆنان، ڕایگەیاندووە، “كۆچبه‌ره‌كان كورد و میسری و سورین، له‌ دوێنێ شه‌وەوە‌ به‌ هۆكارێكی نادیار بزوێنەری یه‌خته‌كه‌یان لەكاركه‌وتووە و تا ئه‌مڕۆش بێ بزوێنەر له‌ناو ده‌ریای ئیجه‌دا سووڕاونەتەوە و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدا بوو، بەڵام دواتر ڕزگارکراون.

شاره‌وانیی دوورگه‌ی فۆلێگاندرۆس ڕایگه‌یاندووە، پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی كۆچبه‌ره‌كان بەردەوامی دەبێت و لە بارودۆخی تەندروستیی کۆچبەرەکان دەكۆڵنەوە.

ئەگەرچی بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرماوە شەپۆلی دەریاکان بەرزبوونەتەوە و دەریاکان لەبارنین بۆ گەشتکردن، بەڵام شەپۆلی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا بەردەوامە و دۆخی ئەمنیی ئەفغانستان و ناوچەکەش پاڵنەری سەرەکیی بەردەوامیی کۆچە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی کرێکاران هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی…
Total
0
Share