توخێل لە نێوان بەرشلۆنە و یوڤانتۆس-دایە

سەرچاوەکان پێشبینی دەکەن، تۆماس توخێلی ئەڵمانی پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی یوڤانتۆس، یاخود بەرشلۆنەوە بکات.

بەپێی کۆکراوەیەک لە زانیاریی میدیاکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا، تۆماس توخێل چانسی گەڕانەوەی بۆ نێو بواری ڕاهێنان لەم وەرزەدا بەهێزە، چانسی هەیە ببێتە ڕاهێنەری یەکێک لە یانەکانی یوڤانتۆس یان بەرشلۆنە.

یوڤانتۆس لەم وەرزەدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیتاڵیا لاواز دەرکەوتووە، سەرەڕای پاڵپشتیکردنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری لەلایەن ئەندریا ئانێلی خاوەنی یانەوە، بەڵام بەدوور نازانرێت دووربخرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، چاڤی سەرکەوتوو نەبووە لە گەڕاندنەوەی بەرشلۆنە بۆ نێو ململانێ ئەوروپییەکان و کردنە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەگەرێکی بەهێزە.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت” نووسیویەتی، لە ئەگەری دوورخستنەوەی یەکێک لە ئالێگری یان چاڤی، تۆماس توخێل باشترین ڕاهێنەری بێکارە لە ئێستادا و بە دڵنیاییەوە جێگەی یەکێکیان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share