سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی: لە ئەمڕۆوە کارگەی بلۆکەکان دابخەن

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، بلۆک وزە ناگەڕێنێتەوە ئەمەش هۆکاری ئەوەیە زۆرینەی ماڵەکان لە وەرزی هاویندا زۆر گەرم دەبن و پێویستیان بە فێنککەرەوە دەبێت، بۆیە داوا دەکەم لە ئەمڕۆوە کارگەی بلۆکەکان دابخەن.

ئارام بابان سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەشوهەوای وڵاتی ئێمە بە شێوەیەکە هاوینان پلەی گەرما دەچێتە سەروو 40 پلەی سەدی، لە زستانیشدا پلەی گەرما دێتە خوار سفری سەدی، خانووەکانی ئێمە زۆرینەی لە بلۆک دروستکراون کە سروشتی وایە وزە ناگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من داوا دەکەم لە ئەمڕۆوە کارگەی بلۆکەکان دابخرێن یان بکرێن بە کارگەی خشت یان ماددەی دابڕێنەر (عەزل)، چونکە خشت 50% ی وزە دەگەڕێنێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، ئەوەی ئێستا دەیبینین ئەنجامی بەکارهێنانی بلۆکە لە دروستکردنی خانووەکاندا وەک دەبینین مووچەخۆرێک 30% ی مووچەکەی بدات بە فێنککەرەوە لە هاویندا و گەرمکەرەوە لە زستاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە…
زیاتر ببینە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و…
Total
0
Share