حكومەتی ناوەند رەزامەندی نیشاندا لەسەر دابینكردنی غازی سروشتی بۆ هەرێم تا ئەوكاتەی كێڵگەی كۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنان دەكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، لەسەر داوای ئەوان حكومەتی ناوەند رەزامەندیی لەسەر رۆژانە ناردنی 620 تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشدا، ناردنی ئەو بڕە غازە بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکاتەوە.
سامانە سروشتییەكان روونیشیكردەوە، غازەکە لە هەردوو کۆگای تاجی و ناسرییە دابیندەکرێت.