تاڵیبان لە كابوڵ نزیكدەبێتەوە

چەكدارانی تاڵیبان لە هرات

پێشڕەویی چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بەرەو كابوڵ درێژەی هەیە، دوای كۆنترۆڵكردنی ویلایەتەكانی ئەفغانستان یەك بەدوای یەكدا و هەندێكیشیان بەبێ هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەك.

لەئێستادا چەكدارانی بزوتنەوەكە 14 پایتەختی ویلایەتەكانی ئەفغانستانیان كۆنتڕۆڵكردووە كە كۆی ژمارەكەیان 34 ویلایەتە.

لای خۆیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كابوڵ داوای لە فەرمانبەرانی كرد بەڵگەنامە هەستیار و سیمبولە ئەمریكییەكان، كە دەشێت تاڵیبان بۆ بانگەشە بەكاریبهێنێت، لەناوببەن، ئەمەش هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی چەكدارانی گروپەكە لە پایتەخت.

پێشتر جۆن كێربی، وتەبێژ بەناوی پەنتاگۆن ڕەتیكردەوە مەترسییەكی جددی تاڵیبان لەسەر كابول هەبێت.

لەسەر ئاستی مەیدانیش دووەم و سێیەم گەورە شاری ئەفغانستان كەوتووەتە دەست چەكدارانی تاڵیبان و لەبەرامبەردا بەرگریی هێزەكانی حكومەت لە چەندین ناوچە هەرەسیهێناوە.

لەنێو ئەو شارانەدا هەریەك لە قەندەهار، سەنتەری ئابوری كە دەكەوێتە باشووری وڵات، هەیە جگە لە شاری هرات.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا ڕێگەی بە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دا 

بابەتی دواتر

ڕوسیا: ئەمریکا بۆ هەموو تۆمەتێک دەست بۆ ئێمە ڕادەکێشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە…
Total
0
Share