پزیشکێکی پسپۆڕ: جۆرە نوێیەکەی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە

جێنادی ئۆنیشچێنکۆ، پزیشکی پسپۆڕی پەتا و نەخۆشییە گوازراوەکان پشتڕاستی دەکاتەوە، کە جۆری ئەنفلۆنزای باڵندەی H5N5 بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

ئۆنیشچێنکۆ رایگەیاندووە، “هەر 10 ساڵ جارێک، جۆرێکی نوێی ئەنفلۆنزای باڵندە دەردەکەوێت، تایبەتمەندیی ئەنفلۆنزاکە و ستراتیژی مانەوەیشی لەسەر بنەمای ئەوە دامەزراوە، کە هەموو جارێک بە شێوەیەکی ریشەیی کۆدی بۆماوەیی خۆی دەگۆڕێت”.

لەلایەکی دیکەشەوە، سەنتەری هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان لە پەیمانگەی پاستۆر لە فەرەنسا بڵاویکردەوە، ئەم جۆرە نوێیەی ئەنفلۆنزای باڵندە کە لەناو باڵندە و پەلەوەردا بڵاودەبێتەوە، ئەگەر گۆڕانکاریی بەسەردابێت و بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەگەری هەیە پەتایەکی خراپتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکەوێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، “مرۆڤ دژەتەنی هەیە بۆ ئەنفلۆنزای باڵندەی جۆرەکانی H1 و H3، بەڵام هیچ دژەتەنێک بۆ ئەنفلۆنزای باڵندە جۆری H5 بوونی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش نیشانەی پێشوەختەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.. لەناویاندا لەبیرکردنی جزدانی پارەکەت

لەبیرچوونەوە نەخۆشییەکی دیاریکراو نییە ئەوەندەی چەمکێکی گشتگیرە بۆ هەندێک حاڵەتی نەخۆشی، کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە توانای بیکەوتنەوە لێوردبوونەوە…
Total
0
Share