بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی: نابێت هیچ کرێکارێک مووچەکەی لە 350 هەزار کەمتربێت

بەڕێوەبەری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، نابێت هیچ کرێکارێک مووچەکەی لە 350 هەزار کەمتربێت.

مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە، پێویستە هەر خاوەن پرۆژەیەک کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت تا خۆیان دەستەبەر بکەن، کە تێیدا 5%ی مووچەی کرێکار و 12% ی داهاتی خاوەن پرۆژە دەخرێتە سەر سندوقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ، جگە لەوەش نابێت مووچەی هیچ کرێکارێک لە 350 هەزار دینار کەمتربێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک خاوەنکار دەیانەوێت کرێکاران دەستەبەر نەکرێن، هانیان نادەن و زانیارییان لێدەشارنەوە، لەبەرئەوەی نایانەوێت داهاتیان کەم بێتەوە، ئەمەش سزای لەسەرە و تۆمەتبار لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، حکومەتی هەرێم گەرمەهێڵی پەیوەندیی ژمارە 5500 ی بۆ کرێکاران داناوە، تا گەر کێشەیەکیان لە کاردا بۆ دروست بوو، پەیوەندی بکەن و لێپرسینەوە بکرێت و دۆسیەکەیان rەوانەی دادگاکانی کار بکرێت.

بابەتی پێشتر

لە نمایشێکی ئۆتۆمبێلی ئۆفڕۆد حەوت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

هانا کلارک بچووکترین پەرلەمانتاری نیوزلەندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share