عەمار حەكیم: سەرۆك مام جەلال خۆشەویستی هەموو نەتەوەكان بوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لەلایەن نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا سەید عەممار حەكیم ئاماژەی بە رۆڵی نیشتمانیی سەرۆك مام جەلالدا لە عێراقی نوێدا و وەك سەركردەیەكی نەتەوەیی و خۆشەویستی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان وەسیفی كرد كە هەمیشە هیوایەك بوو بۆ دوارۆژێكی پرشنگدار.

هەر لە مەزاری مام، سەید عەمار حەكیم دوای بەجێهێنانی نوێژی مەغریب نزای خێری بۆ رۆحی سەرۆك مام جەلال كرد وەك سەركردەیەك كە تەمەنی خۆی بەخشیی بە گەلەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە…
Total
0
Share