بەهۆی تۆڕنادۆوە لە ئەمریکا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

زنجیرەیەک تۆڕنادۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەمریکای گرتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، یەکێک لەوانەش منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بووە و زیانێکی گەورەی ماددی لەدوای خۆی جێهێشتووە.

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، لەبارەی رووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژی هەینییەوە کاریگەری زریانەکە دەستی پێکردووە و زیانێکی زۆری گەیاندووە، نزیکەی 10 هەزار دانیشتووی بێ کارەبا کردووە و بەهۆیەوە باری نائاسایی لە چەندین پارێزگا راگەیەندراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، لە کۆی پێنج گیانلەدەستدانەکە چواریان لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما روویانداوە، کەسی پێنجەم لە ویلایەتی ئایۆوا گیانی لەدەستداوە.

لە زۆر ناوچەدا بارانبارینی بەخوڕ تۆمارکراوە و هۆشدارییەکانی کەشوهەواش هەروا ماونەتەوە، لەنێویاندا هۆشداریدان لە مەترسی لافاو و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و زریانەکان.

گەردەلوول دیاردەیەکی کەشوهەوایە کە پێشبینیکردنی قورسە و تاڕادەیەک لە ئەمریکادا باوە و بە تایبەت لە ناوەڕاست و باشووری وڵاتدا روودەدات.

بابەتی پێشتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا سیمینارێك لە سلێمانی ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

بۆرییەکی غاز شکا و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سور دەبێت یان شین؟

ڕەنگی ئەو چوار ویلایەتەی کە ماوە دەنگەکانی جیابکرێتەوە لە نێوان شین و سوردایە، کە ئەگەر شین بێت ئەوە…
Total
0
Share