ئەمریکا.. کاندیدێکی سەربەخۆ کشایەوە و پشتیوانی لە سەرۆکی پێشوو دەکات

رۆبەرت کێنێدی جونیۆر، کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، لە کێبڕکێی چوونە ناو کۆشکی سپی دەکشێتەوە و پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان دەکات لە بەرامبەر کاملا هێرسی دیموکراتەکان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ویلایەتی ئەریزۆنا رۆبەرت کێنێدی جونیۆر ئاماژەی بەوە کرد، ”چیتر باوەڕم بەوە نییە کە رێگایەکی راستەقینە هەبێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا”.

جەختی لەوەشکردەوە، ”راپرسییە ناوخۆییەکانی دەریانخستووە کە بوونی من لە کێبڕکێکەدا زیان بە ترەمپ دەگەیەنێت و یارمەتی هێرس دەدات”.

کشانەوەی  رۆبەرت کێنێدی لە کاتێکدایە کە دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ ترەمپ لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی…
Total
0
Share