ئەمڕۆ یەكشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرس و بابەتێكی پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی 70ی كرد.
بەپێی راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزەكانی 70، قوباد تاڵەبانی لەلایەن لیوا روكن عومەر ساڵح پیشوازیلێكرا كە هەریەك لە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر و سەرخێڵ كەمال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسكەری، لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری هێزەكانی 70 و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەبوون.
لەو سەردانەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەدواداچوونی كرد بۆ دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەكانی پرۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ئەو هەوڵ و هەنگاوە نوێیانەی لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەكەدا نراون، هەروەها جەختیلەوە كردەوە كە پێویستە تەواوی هەوڵەكان یەكبخرێن لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی رووبەڕووی پڕۆسەكە دەبنەوە، ئەمەش لەپێناو سەرخستنی ئەم پڕۆسە گرنگە كە خزمەتێكی گەورە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران بە بایەخەوە روانییە ئەو پلان و هەوڵانەی كە هێزەكانی 70 لە ماوەی رابردوودا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان گرتوویەتیە بەر، پەیوەست بەو بابەتەش چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێكی خۆی گەیاندە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە،