ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات

پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 9ی کانونی دووەم بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیاردەری لیژنەی داراییش دەڵێت، “سەرجەم مادەکانی پرۆژە یاساکە دەکرێت گۆڕانکارییان تێدابکرێت”.

لەو بارەیەوە ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەکات، ڕۆژانی دووشەمە و سێشەمەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە دەکرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “دەکرێت هەموو مادەکانی پرۆژە یاساکە گۆرانکارییان تێدابکرێت و ئەوە ئەگەرێکی کراوەیە بۆ هەر مادەیەک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومی و وەزاری نەگونجێت”.

ئەحمەد سەفار دەشڵێت، “ئەوەندەی ئێمە تێبینیمان کردووە ئەم پرۆژە یاسایە گەورەترین بودجەیە لە دوای ساڵی 2004ەوە، پرۆژە یاسایەکی فراوان و گشتگیرە”.

بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 کۆی قەبارەی بودجە دەکاتە 164 تریلیۆن دینار، بەڵام داهاتی بودجەی 2021ی عێراق 93 تریلیۆن دینارە و بڕی کورتهێنانەکەی 71 تریلیۆن دینارە.

بابەتی پێشتر

جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

بابەتی دواتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share