کەسێک بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی رەوانەی نەخۆشخانە کرا

گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی – ئەرشیڤ

ماوەی چەند رۆژێکە هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک لە سلێمانی داخڵی نەخۆشخانە کراوە و گومانی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لێدەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نەخۆشەکە چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە، چەند نیشانەیەکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی تێدایە، بۆیە گومانی تووشبوونی لێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنین بۆ نەخۆشەکە ئەنجامدراوە و رەوانەی بەغداد کراوە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجامەکانی دەربچن و بۆمان رەوانە بکەنەوە.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، کە دەکرێت ببێتەهۆی کاریگەریی زۆر توند و گیانلەدەستدان، پچڕانی موولولە وردەکانی خوێن و ڕێگربێت لە گواستنەوە و گەیشتنی خوێن بە بەشێک یان چەند بەشێکی جەستەی کەسی تووشبوو.

نەخۆشییەکە لەڕێگەی تێکەڵبوون بە ئاژەڵ و مێرووە هەڵگرەکانی ڤایرۆسەکەوە بڵاودەبێتەوە و دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەخێوکەری ئاژەڵ یان هەندێک جۆری ئاژەڵی ماڵییان هەیە، هەروەها لەڕێگەی بەرکەوتن بە شلە دەردراوەکانی کەسی تووشبووەوە دەگوێزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مایكڵ ڕۆبن: پێویسته‌ ئه‌مریكا له‌دژى چاوترسێنكردنه‌كانى بارزانى بوه‌ستێته‌وه‌

توێژەرێكی ئەمریكی دەڵێت، به‌شێك له‌ به‌رپرسانى ڕابردوو و ئێستاى ئه‌مریكا پێگه‌ى خۆیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ماڵى بارزانى به‌كارهێناوه‌ له‌به‌رامبه‌ر…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share