جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قسەدەکات لەبارەی دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپەوە

جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 9ی کانوونی دووەم، ڕایگەیاند “سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆنگرێس له‌سه‌ر دادگایكردنی تره‌مپ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌رپرسانی دیموكراته‌كان قسه‌ ده‌كه‌م”.

لەسەر ئامادەنەبوونی دۆناڵد ترەمپ، لە مەراسیمی ڕادەستکردنی دەسەڵاتدا جۆبایدن وتی، “ئەوە تاکە شتە کە لەگەڵ ترەمپ هاوڕابم، کە ئامادەنابێت لە مەراسیمی گواستنەوەی دەسەڵاتدا”.

جۆبایدن ڕاشیگەیاندووە، “جێگری سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەتوانێت لە مەراسیمەکەدا ئامادەبێت، ئەگەریش مایک پێنس ئامادە نەبێت ئەوا هیچ کێشەیەکمان نیە”.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ناتوانێت ئامادەبێت لە مەراسیمی ڕادەستکردنی دەسەڵات، چونکە تا ئێستاش بڕوای بە دەرچوونی کاندیدی دیموکراتەکان نییە.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق وەڵامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر فەیاز دەداتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share