مەغریب و ئیسرائیل ڕێككەوتن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی كانونی یەكەم، ڕێككەوتنی مەغریب و ئیسرائیل-ی ڕاگەیاند.

سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا نووسیویەتی، “ڕۆژێكی مێژوویی تر.. هەردوو هاوڕێی مەزنمان ئیسرائیل و شانشینی مەغریب ڕێككەوتن لەسەر بنیادنانی پەیوەندیی دیپلۆماتیی تەواو.”

ڕاشیگەیاند، “ئەمڕۆ ڕێككەوتنێكم ئیمزاكرد كە داندەنێت بە سەروەریی مەغریب بەسەر بیاباندا. پێشنیازە جدی و واقیعییەكەی مەغریب بۆ خۆبەڕێوەبەری، تاكە بنەمای چارەسەرێكی دادپەروەر و هەمیشەییە لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی و گەشەسەندن.”

مەغریب چوارەم وڵاتی عەرەبییە كە ئەمساڵ لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوتوون، پێشتر و لە مانگی ئەیلولدا ئیمارات و بەحرەین پێكەوە لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێككەوتن، دواتر و لە تشرینی یەكەمدا سودان ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرایل دا ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

پاولۆ ڕۆسی ئەفسانەی ئیتاڵیا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو تاوەکو ئێستا

بابەتی دواتر

خواستی تورکیا و ئیدارەی نوێی ئەمریکا چی بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا دێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share