ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگاداری سەرجەم ئەو كارمەند و ئەفسەرانە دەكاتەوە كە لەتاقیكردنەوەی (ماستەر و دكتۆرا) وەرگیراون سەردانیان بكەن و دەشڵێت، “تەرخانكردنی كورسیەكانیش بەشێوەی كێبڕكێ دەبێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە تێیدا هاتووە، “‎ئەو فەرمانبەر و كارمەند و ئەفسەرانەی دامەزراوەكانی وەزارەتی كە لە تاقیكردنەوەكان وەرگیران لە خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەرچوون، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە كە دەكاتە 27 و 28ی ئاب سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەشی دیراساتی بەڕێوەبەرایەتیی كارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەكان بكەن و ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بێنن”.

یەكەم:

وێنەیەك لە ئەنجامی دەرچوون لە تاقیكردنەوە دواتر لە سایتی زانكۆكە وەرگیرابێت یان لە خودی زانكۆكە دەستانكەوتبێت، پێویستە ئەو بەڵگەنامەیە ناوی كاندیدی تێدا نووسرابێت.

دووەم:

ئەگەر لە ئەنجامی گەڕانەوەی گازندە، لیست و ڕیزبەندیی ناوی كاندیدەكە گۆڕاوە، پێویستە ئەوەش بە پرێنتكراوی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

سێیەم:

وێنەیەك لە فەرمانی زانكۆیی وەرگیراون لەگەڵ ئەو بەشەی لیستی وەرگیراون كە ناوی كاندیدەكەی لێبڵاوكراوەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “‎دەربارەی یەكلایكردنەوەی وەرگرتن و كێبڕكێ لەسەر كورسییەكانی ناو پلانی وەزارەتی ناوخۆ، پەیڕەوی لە رێنماییە بەركارەكانی خوێندنی باڵا دەكرێت دەربارەی مەرجەكانی كێبڕكێكردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share