هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە زیاددەکرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کە موحسین مەندەلاوی سەرۆکایەتی دەکات، دەنگ لەسەر زیادکردنی بڕگەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە درا.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنەكە بڵاویکردەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆدا کە لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەنگدرا بۆ زیادکردنی بڕگەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێکە لەو بابەتانەی لەماوەی رابردوودا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، ئەوەش دوای ئەوەی 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پێشتر

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

تەرمی ئەو ژنە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share