بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم کەمیکرد

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکرد.

وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەکەینەوە بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

بابەتی پێشتر

هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر

بابەتی دواتر

لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رادەگەیەنێت، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل وپیاسەكردن،پێویستی بەچەك و ماددەی سەرخۆشكەر نییە. فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
Total
0
Share