لەبارەی گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكدا روونكردنەوە بە هاوڵاتییان درا

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكدا دەدات و دەڵێت، “تائێستا هۆكاری كەمكردنەوەی بەشە برنجی ئەم مانگە ئاشكرانەكراوە و رەنگە زیادكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەوەیە كە لە كۆگاكاندا نەمێنێتەوە و خراپ ببێت و مانگی دواتریش دۆشاوی تەماتە دابەشناكرێت” .

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ بەشەخۆراكی ئەم مانگە هەر هاوڵاتییەك دوو كیلۆ و نیو برنجی پێدراوە و تاوەكو ئێستا هۆكاری كەمبوونەوەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرانەكراوە كە پێشتر بۆ هەر هاوڵاتییەك سێ كیلۆ بووە، بەڵام لە بەرامبەردا دۆشاو زیادكراوە كە پێشتر بۆ هەر كەسێك 400 غرام دۆشاوی تەماتە دراوە و بۆ ئەم مانگە كراوەتە 800 غرام.

بە بڕوای بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی زیادكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەوەیە كە لە كۆگاكاندا نەمێنێتەوە و خراپ ببێت و مانگی دواتر دۆشاوی تەماتە دابەشناكرێت”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: سەرەتای هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

نووسینگەی مەكتەبی سیاسيی یەكێتی لە بەغداد كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
Total
0
Share