بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكە نۆ مەتر و نیو زیاترە و دەشڵێت، ” چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوەكە سەرڕێژببێت”.
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەنداوی دەربەندیخان 35 سانتیممەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەنداوەكە سەرڕێژیبێت.
وتیشی، “ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەكە نۆ مەتر و نیو زیاترە و داهاتی ئاومان لە بەنداوەكە زیادیكردووە”.