ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بە سێ دوكانی بازاڕەكە گەیشتووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و تائێستا هۆكارەكەی نەزاندراوە.
وتیشی، ” لەپێناو سەلامەتیی بازاڕەكە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە كارەبای بازاڕەكە كوژێندراوەتەوە”.