تەندروستیی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

تەندروستیی هەولێر هاوڵاتیان لەبارەی شێواز و شوێنی چارەسەركردنی نەخۆش و حاڵەتە لەناكاوەكان ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە، كە ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری هەولێر و دەروبەری دەكرێـنەوە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەمەودوا هەركەسێك پێویستی بەچارەسەری پزیشكی هەبێت بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێكخراوە بۆ سوود وەرگرتن و چارەسەری لەكاتی هەرحاڵەتێك سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن كە دیاریكراون.

یەكەم: سەرجەم ڕووداوەكان لە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی و فریاكەوتنی ڕۆژئاواپێشوازیدەكرێن.

دوەم: گشت حاڵەتەكانی شكان، لە فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەكرێت.

سێیەم: نەشتەرگەریی گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی و فریاكەوتنی ڕۆژئاوا.

چوارەم: ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لەنەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەلات چارەسەردەكرێن.

پێنجەم: بەشی چارەسەریی جوانكاری لە فریاكەوتنی ڕۆژئاوا دەبێت، جگە لەبەشی سووتان.

شەشەم: نۆرینگەی دەرەكی، لەگەڵ بەشی ڕاوێژكاری بەیانیان لە فریاكەوتنی ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە

حەوتەم: ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە بەشی چاو و قورگ و لوت و گوێ هەیە سەردانی نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاوا بكەن.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: هیچ لایەنێكمان پەیوەندی بە هاوپەیمانیی سێقۆڵییەوە نەكردووە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share