قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر رۆنی ساختەی خۆماڵی رایدەگەیەنێت، دوو جۆر رۆن به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و له شوێنێكی نه‌شیاودا تێکەڵکراوە و به نرخی جۆره رۆنێك كه خواستی زۆری له‌سه‌رە فرۆشراوە.
له راپۆرتێکی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه، ”له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و دوای به‌دواداچوون بۆ ساختەکردنی جۆره رۆنێك كه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه خواستی له‌سه‌ره، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی گوڵه‌باخی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆندا گرت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ”له‌كاتی پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی تێدا نه‌بووه و تانكی سه‌ربانی بۆ تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر رۆن به‌كارهێناوه، هاوکات ده‌ست به‌سه‌ر چەندین مۆر و ئامێری دروستکردنی بەروار و لیبڵی بەکارنەهاتوو و پرنتەر و ئامێری کەپسکردنی سەری دەبە و چەندین دەبە و مەنجەڵی فافۆندا گیراوه كه له كاره‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه”.
دەشڵێت، ”ئه‌و رۆنه دروستكراوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كارهێنانه‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه، هاوكات به‌رواری نوێی له‌سه‌ر چاپكراوه و ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای بازرگانی فێڵكردنه له هاوڵاتییان”.
لە راپۆرتەکەی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه بەوەشكراوە، ”به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، دۆسییه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئابوری كراوه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه”.