لە ناحیەی بەستۆرە گەنجێک کوژرا

لە ناحیەی بەستۆرەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک کرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی ناحیەی بەستۆرە دەسترێژی گوللە لە گەنجێک کراوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، گەنجەکە دەرچووی زانکۆیە و ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیریی کردووە، کێشەیەکی کۆن هۆکاری رووداوەکە بووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگی بێلانە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هاوكاریی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەستدەكەنەوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، فەرمانگەكەیان بە…
Total
0
Share