وتەبێژی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم وەرزەدا رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و چاوەڕواندەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هەمان میكانیزم بێت.
سیروان محەمەد، وتەبێژی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا لەم وەرزەدا رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و بەرنامەی موەلیدەكان جێگیرە كە ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە كاردەكەن، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت كە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمە و دەگەڕێتەوە سیستمەكە و بە هاوڵاتییان دەدرێت.
وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی پێنج رۆژانە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان بدرێت”.