ئاسایشی سلێمانی داوای زانیاری لەسەر بکوژانی ئەفسەرەکەی پۆلیس لە هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئەگەر زانیارییان هەیە، هاوکاریی ئاسایش بکەن بۆ دۆزینەوەی دوو هەڵاتوو کە دەستیان لە کوشتنی ئەفسەرەکەی پۆلیسدا هەیە.

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، “هاوڵاتییان وهاونیشتمانییان داواکارین هاوکارمانبن لە پێدانی هەر زانیارییەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان عەلی ) و (پشتیوان عەلی مستەفا) و ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە (3638- سلێمانی) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان و تۆمەتبارن بە شەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی توندوتیژیی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی”.

ئاسایش ڕاشیگەیاندووە “دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراودەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەستخۆشی و پاداشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە”.

ئاسایشی سلێمانی ئەم ژمارانە دەداتە هاوڵاتییان ئەگەر زانیارییان هەبوو ئاگاداریان بکەنەوە.

 ⁃  ١٠٦

 ⁃  ٣٢٣١٤٧٥

 ⁃ پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات (٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦)

بابەتی پێشتر

بڕە پارەی پاڵپشتیکردنی خوێندکاران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

کازمی: پشتیوانیی هەوڵەکانی پێشمەرگە لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share