شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە تەقینەوەکەی بنکەی سەربازیی کالسۆ لە بابل، چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا و هەشت چەکداری دیکەش برینداربوون.

لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی بنکەی سەربازیی کالسۆ لە بابل، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، كاتژمێر 1:00ی شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنه‌كه‌ی سه‌ربازیی كالسۆ لە باکووری پارێزگای بابل روویدا، بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیلەدەستدا و هەشت چەکداری دیکە برینداربوون.

لە راگەیەندراوکەی شانەی ئەمنیی عێراقدا هاتووە، کارمەندانی بەرگریی شارستانیی بابل و لایەنەکانی دیکە هەوڵی زۆریاندا رێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکەن و کۆنتڕۆڵی بکەن.

دەشڵێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای تایبەتمەند لە بەرگریی شارستانی و گروپە پەیوەندیدارەکانی دیکە پێکهێنراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

دوایین بڕیار و تێڕوانینی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردن و سێ مووچەكەوە

بابەتی دواتر

جیاوازترین گوندی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share