چین پێکهێنانی هێزێکی نوێی سەربازیی ئەلیکترۆنی رادەگەیەنێت

وتەبێژی نووسینگەی زانیاری لە وەزارەتی بەرگریی چین پێکهێنانی هێزێکی نوێی سەربازی ئەلیکترۆنی راگەیاند بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای سوپاکەیان لە رووبەڕووبوونەوەکاندا.

وجیان، وتەبێژی نووسینگەی زانیاری لە وەزارەتی بەرگریی چین سەبارەت بەو هێزە لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”هێزە نوێیەکە ناوی هێزی پشتیوانیی زانیاریە و دەبێتە پاڵپشتێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی سیستمی تۆڕی زانیاریی بە شێوەیەکی رێکخرا و کارا”.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ”ئەو هێزە ئەلیکترۆنییە نوێیە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی ستراتیژی دەکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی نوێی خزمەتگوزاری و باشترکردنی پێکهاتەی هێزی سەربازی مۆدێرنی چین”.

لە چەند ساڵی رابردوودا چین ملیاران دۆلاری بۆ پەرەپێدان و مۆدێرنکردنی هێزە چەکدارەکانی خەرجکردووە لە ژێر رۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکان لە جیهاندا، هاوکات لە دوای دەستبەکاربوونی شی جینپینگ وەک سەرۆکی چین هەمیشە کاری لە بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکەیدا کردووە.

بابەتی پێشتر

سێنتکۆم: هیچ هێرشێکمان لە عێراق ئەنجام نەداوە

بابەتی دواتر

بەهۆی پچرانی كارەبا باری لەناكاو لە وڵاتێك رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی وهان دادگایی دەكرێت

چین بڕیاریدا بە دادگاییكردنی جێگری سەرۆكی شارەوانیی وهان، ئەو شارەی كە پەتای كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە بە جیهاندا. بەگوێرەی…
Total
0
Share