قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی سلێمانی هێڵی سوورە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هەڤاڵ عەتا سەراوی، بە توندی ئیدانە دەکەین، جەختدەکەینەوە تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی سلێمانی هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین.
دەشڵێت، هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێریی لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.